سەردێڕ:

ئەو میوانەی قەبزی ناهێڵن

فۆتۆ: 
2020-05-06

23403 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چەند لێکۆڵینەوەیەک، لە ماوەی هەفتەیەکدا بە تێکڕای سێ لەسەر یەک کەس بەدەست گرفتی قەبزییەوە دەناڵێنن، کە دەکرێت بەبێ پشت بەستن بە دەرمان لە ڕێگەی خۆراک و میوەوە چارەسەری ئەو گرفتە بکرێت.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "Eat This"، جگە لە وەرزشکردن و زیادکردنی خواردنی دەوڵەمەند بە ماددە ڕیشاڵییەکان و زیادکردنی خواردنەوەی ئاو، دوانەخستنی چوونە توالێت کە هۆکارن بۆ نەمانی گرفتی قەبزی، دەتوانرێت پشت بە کۆمەڵێک میوە ببەسترێت بۆ چارەسەرکردنی قەبزی، ئەوانیش:

سێو

A Guide to Apples; cooking, baking and snacking approved

دەوڵەمەندە بە ماددەی بەکتین کە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر ڕیخۆڵەکان، هەربۆیە خواردنی سێو لە ڕۆژێکدا بەد هەرسی و قەبزی ناهێڵێت.

قۆخ

سوودەكانی قۆخ بۆ تەندروستی

یەکێکە لەو میوانەی کە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە نەمانی قەبزی و گرژی ریخۆڵە.

پرتەقاڵ

سوودەکانی پرتەقاڵ لەرووی تەندروستیەوە

بەهۆی بوونی چەندین ماددەی گرنگ و ڤیتامین لەو میوەیەدا هۆکارە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕیخۆڵە و قەبزی.

جگە لەوانەش ئەم میوانەش سوودیان هەیە لە چارەسەرکردنی قەبزیدا وەک، کشمیش و تۆوی کەتان و توو لەگەڵ کیوی و قەیسی وشککراو.

ب.ع