سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-05-06

26338 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا ٣٠ دۆلار و ٩٤ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش ٢٤ دۆلار و ٦٤ سەنتە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١١٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.