سەردێڕ:

نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٣٠ دۆلار

فۆتۆ: 
2020-05-05

38039 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ سەروی ٣٠ دۆلار بەرزبووەوە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش گەیشتە سەروی ٢٥ دۆلار.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١١٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسان، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.