سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مەیمونێک هەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات

فۆتۆ: 
2020-05-05

24851 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیمەنی مەیمونێک دەردەکەوێت کە چۆن منداڵێکی بچوک لەسەر سک رادەکێشێت و هەوڵدەدات لەبەرچاوی کۆمەڵێک خەڵکەوە بیڕفێنێت.

ماڵپەڕی تی ئێم زی ئەمریکی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەکێک لە شارەکانی ئیندۆنیسیا منداڵێک لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکدا لەسەر قەراغی شەقامێک دانیشتووە، لەو کاتەدا مەیمونێک لەسەر بایسکیلێکی بچوکەوە بەخێرایی لە منداڵەکە نزیک دەبێتەوە.

کاتێک مەیمونەکە نزیک دەبێتەوە خۆی هەڵدەداتە سەر منداڵەکە و کراسەکەی ڕادەکێشێت و بە شەقامەکەدا منداڵەکە بە زەوییەکەدا دەخشێنێت و هەوڵی ڕفاندنی دەدات، بە هاواری پیاوێک کە دوای منداڵ و مەیمونەکە کەوتووە و لێیان نزیک دەبێتەوە، مەیمونەکە لە ترساندا منداڵەکە بەردەدات و ڕادەکات.

ئ.ل