سەردێڕ:

هۆکارەکانی دڵەکزێ و چارەسەرەکانی

فۆتۆ: 
2020-05-04

11367 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە گرفتەکانی گەدە "دڵەکزێ"یە کە دەبێتەهۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و ئازار و ئاوسانی گەدەی لێدەکەوێتەوە، گرفتی دەروونیی و زیادەخۆری هۆکارن بۆ توشبوون بە دڵەکزە.

ماڵپەڕی "Healthline" لە بابەتێکدانوسیوویەتی، دڵەکزێ بەهۆی باش هەرس نەکردنی خۆراکەوە ڕوودەدات و کەسەکە هەست بە سوتانەوەی سورێنچک و گەرووی دەکات و تامی دەمی ناخۆش دەبێت.

هۆکارەکانی:

خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری

نانخواردن لە درەنگانێکی رۆژدا یاخود دواخستنی ژەمەکان

خواردنەوە ترشەکان وەک ئاوی لیمۆ

گرفتی دەروونی دەبێتەهۆی زیادبوونی ئاستی ترشەڵۆکی گەدە

بوونی گرێ لە سورێنچک یاخود تەسکبوونەوەی

هەوکردنی گەدە

برینی گەدە

Related image

ماڵپەڕی "Web MD" ئاماژەی بەوە کردووە، کەمتر دەرمانی دڵەکزە بەکاربهێنرێت چونکە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی هەوکردنی پەردەی دڵ و برینی گەدەی لێدەکەوێتەوە، لە قورسترین دۆخیشدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدەی لێدەکرێت.

چارەسەرەکانی:
١. هەوڵبدرێت ژەمەکانی خۆراک کەم بێت و بکرێت بە پێنج بەشەوە یاخود پێنج سوکە ژەم
٢. کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری
٣. وازهێنان لە درەنگخستنی نان خواردن
٤. گرنگیدان بە باری دەروونیی و پشوو وەرگرتن و نوستن بە باشی
٥. ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا