سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-05-04

8785 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا ٢٦ دۆلار و ١٥ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش ١٨ دۆلار و ٥٦ سەنتە.

بەپێی شارەزایانی ئابوری، هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، گرێبەستی فرۆشیاران لە ٢١ی مانگی رابردوودا بەسەرچوو و  پێویستبوو خاوەنەکەی بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت لەکاتێکدا سەرجەم کۆگاکانی نەوت لەو وڵاتە پڕبوون بەو هۆیەوە بازرگانەکان لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان لەو گرێبەستانە دەرباز بکەن و بەپەلە بیانفرۆشن، چونکە بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمبارکردنەوە بەهای عەمبارکردنی ئەو نەوتە زۆر گران لەسەریان دەکەوێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە مانگی ڕابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.