سەردێڕ:

ئێران.. لەکاتی هەڵکەندنی گۆڕێکدا ئێسکی سەربازێکی پێش زایین دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-02

130251 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای مازندەرانی ئەو وڵاتە و لەکاتی هەڵکەندنی گۆڕێکدا بۆ یەکێک لەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئێسک و پروسکی سەربازێک و هەندێک ئاسەواری دیکەیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ بەر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی رادیۆ فەردای ئێران بڵاویکردەوە، ئێسک و پروسک و ئاسەوارەکە لە گوندی باچە، لە پارێزگای مازندەران دۆزراونەتەوە و مێژووەکەیان بۆ سەردەمی پارسییەکان و ٢٤٧ بۆ ٢٢٤ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

مەهدی ئیزادی، جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسەوار و کەلتوری مازندەران لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، تەنیا توانیویانە بەشێک لە ئێسک و پروسک ئاسەوارەکە بە سەلامەتی دەربهێنن، چونکە بەشەکەی دیکەیان بەهۆی حەفارەی هەڵکەندنەوە تێکچوون.

راشیگەیاندووە، ئەو بەشەی کە بە سەلامەتی ماوەتەوە بریتییە لە بەشێک لە ئێسک و پروسکی سەربازەکە، شمشێرەکەی و ساجەکەی و تیروکەوانەکەشی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی شمشێرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پارسەکان.

رادیۆ فەردا بە پشتبەستن بە قسەی بەرپرسانی پارێزگاکە بڵاویکردووەتەوە، دوو ساڵ لەمەوبەریش لە هەمان جێگادا ئێسک و پروسکی کچێکی گەنج دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و ٥٠٠ تاوەکو پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا گەڕاوەتەوە.

هـ.ب