سەردێڕ:

چۆن ئیمۆجییە نوێیەکان بۆ فەیسبووکەکەت زیاد دەکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-05-01

32265 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک دوو ئیمۆجی نوێی بە جیا بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و مێسنجەر بەردەستکرد، ئەوەش لە پێناو یارمەتیدانی خەڵکی لە دەربڕینی هاوسۆزی بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ماوەی رابردوودا تیمی فەیسبووک رایانگەیاند، کە ئیمۆجییەکیان بۆ مێسنجەر زیادکردووە کە لە شێوەی دڵدایە و دانەیەکی دیکەش بۆ فەیسبووک کە ئەمەیان کەسێکە دڵێکی لەباوەش گرتووە.
Hug react on Facebook

فەیسبووک لە سەرەتادا وردەوردە ئیمۆجییەکە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەکات، واتا هەموو جیهان لە یەک کاتدا پێیان ناگات، بەشێکی خەڵکی پێیان گەشتووە و وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەوانی دیکەش بگات.

هەروەک لە وێنەکەدا دیارە، هەردوو ئیمۆجیەکە لەپەنای کاردانەوەکانی دیکەدا دەردەکەون، ئەگەر هیچ کامیانت پێنەگەشتووە پێویست ناکات خەمبار ببیت، چونکە چەند ڕۆژێکی دیکە لە بەرنامەکەی تۆشدا زیاد دەکرێت، بەڵام بەو مەرجەی ئامێرەکەت بە ئینتەرنێتەوە بیت و بەردەوام کۆتا وەشانی فەیسبووک و مێسنجەرت لە لا هەبێت.

وتەبێژێکی فەیسبووک ئاماژەی بەوە داوە، دوو ئیمۆجیەکە بۆ ئەوە بەردەست کراون کە بەکارهێنەران ڕێگەیەکی دیکەیان هەبێت بۆ دەربڕینی هاوسۆزییەکانیان لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.

باسی لەوەش کردووە، زیادکردنیان تەنیا کارێکی بچووکە و هیچ داهاتێک یاخود خۆراکێک بۆ تووشبووان پەیدا ناکات، بەڵام کاریگەرییەکی باشی دەبێت لە دەربڕینی پاڵپشتی بۆ ئەوانەی بەدەست کەرەنتینەوە دەناڵێنن.