سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پەیامنێرێک لە پەخشی راستەوخۆدا پانتۆڵی لەپێدانەبووە

فۆتۆ: 
2020-04-29

55708 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەوە، لە ئێستادا بەشێک لە کارمەندان لە ماڵەوە ئەرکەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن و پۆشاکی چوونە سەر کار ناپۆشن، بەڵام زۆرجار بەهۆی دەرکەوتنیانەوە لەسەر شاشە، پەیامنێران و پێشکەشکاران ناتوانن جلی کار نەپۆشن.

ماڵپەڕی حورە نوسیوویەتی، ویڵ ڕیف پەیامنێری کەناڵی ABC Newsی ئەمریکی، لە پەخشی راستەوخۆدا لە کەمەرەی بەرەو خوارەوە دەردەکەوێت، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە ئەو پەیامنێرە پانتۆڵی لەپێدا نییە.

لە ماوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "بەیانیت باش ئەمریکا" ئەو پەیامنێرە باس لە دەرمانخانەکان و بەکارهێنانی فڕۆکە بۆ گەیاندنی داواکاری کڕیاران دەکات، بەڵام لەناکاو گۆشەی کامێراکە دەگۆڕێت، لە کەمەری بەرەوخوار دەردەکەوێت کە پانتۆڵی لە پێدا نییە.

ئەو پەیامنێرە لە ماڵەکەی خۆیدا لە پەخشدا بووە، کراس و چاکەتی لەبەردابووە، بەڵام پانتۆڵی لەپێنەکردووە، جلەکانی ژێرەوەی دیار بووە.

بەخێرای بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی دەگرن و بڵاویدەکەنەوە، هەروەک ڕییف خۆشی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی "لە ئەنجامدا گەیشتمە ڕێگەیەکی زۆر پێکەنیناوی و نەگونجاو".

لە کۆمێنتێکیدا ئاشکرایکردووە، کە بەڵێ لە پەخشی راستەوخۆدا جلی ژێرەوە "شۆرت"ی لەبەردابووە.

ئ.ل