سەردێڕ:

بەم رێگەیانە لە رەمەزاندا کۆتایی بە بۆنی ناخۆشی دەمت بهێنە

فۆتۆ: 
2020-04-29

17778 جار خوێندراوەتەوە

هەندێك کەس لەکاتی بەڕۆژووبووندا کێشەی بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە، کە رەنگە ببێتە مایەی بێزاربوونی خۆیان  و تووشبوونیان بە شەرمەزاری لە شوێنی کارەکانیان یاخود لە قەرەباڵخیدا.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "الجمیلة" ئاماژەی پێنج رێگەی ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لە کاتی بەڕۆژووبووندا، بەم جۆرە:

دوای پارشێو ددانەکانت پاكبکەرەوە بەبەکارهێنانی پەتی ددان پاککردنەوە.

دووربکەوەرەوە لەو خواردنانەی کە بۆنێکی ناخۆشیان هەیە وەك پیاز و سیر.

بڕی پێویست ئاو و شلەکان بخۆرەوە تا بەهۆی کەمیی لیکەوە دەمت لەکاتی رۆژوودا وشك نەبێت.

دووربکەوەروە لە جگەرەکێشان لەدوای رۆژووشکاندن و لەکاتی پارشێودا.

- غەسولی پاککردنەوەی ناودەم و سیواك یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ناودەم و نەهێشتنی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.