سەردێڕ:

ئەو نیشانانەی دەریدەخەن خوێ زۆر دەخۆیت

فۆتۆ: 
2020-04-29

26363 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی خوێ یەکێکە لە بابەتە کێشەلەسەرەکان لەبواری تەندروستیدا، زۆرن ئەوانەی کە نازانن دەبێت رۆژانە چەندە خوێ بخۆن، چەند نیشانەیەک هەیە کە ئاگادارتدەکەنەوە لەوەی کە رێژەی ئاساییت تێپەڕاندووە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە هەواڵێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات کە ئاشکرایدەکات ڕێژەیەکی زۆر خوێ بۆ خواردنەکانت بەکاردەهێنیت و بەبڕێکی زۆر خوێ دەخۆیت کە زیانی تەندروستی هەیە، ئەوانیش:

١ئاوسانی قاچەکان و هەستکردن بە ئاوسانی چاوەکان لەکاتی هەستان لەخەو.

٢بەبەردەوامی هەستکردن بە تینویەتی

٣گۆڕینی رەنگی میز بۆ زەرد

٤تێکچوونی ڕەنگی پێست و زەردبونی ددان و  هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆ

 ٥هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکانی جەستە

٦تێکچونی سوڕی خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەگەڵ تووشبوون بە ژانەسەری توند

٧لەدەستدانی تەرکیز و هەستکردن بە ماندوێتی و وشکبوونەوەی پێست

بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی خوێ لە جەستەدا، ئەم کارانە ئەنجام بدە:

دوربکەوەرەوە لە زۆر خواردنی پیتزا و خواردنی خێرا و گۆشتی سور و خواردنە لەقتونراوەکان.

دوربکەوەرەوە لە خواردنی چێشتخانەکان، چونکە بەڕێژەیەکی زۆر خوێ لە خواردنەکانیاندا هەیە.

باشترە ئەو جۆرە خواردنانە بخورێت کە لە %٥ سۆدیۆم خوێ لە پێکهاتەیاندا هەیە، ئەویش بە پشتبەستن بە بەهارات کە تامی خواردن خۆش دەکات و سوودی بۆ جەستە دەبێت.

- خواردنی خۆراکی تازە و شەربەتی لیمۆ و سرکەی سێو