سەردێڕ:

پێنج ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی هەستی تینوێتی لە مانگی ڕەمەزاندا

فۆتۆ: 
2020-04-28

7335 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی کاتەکانی ڕۆژوگرتن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی هەستی تینوێتی لەلای ڕۆژوگران زیاد دەکات، بەجۆرێک رێژەی ئاو لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و ژانەسەر و بێهێزی زیاد دەبن.

ماڵپەڕی گۆڵف نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، لە هەندێک شوێن کاتەکانی ڕۆژوگرتن بۆ ١٦ کاتژمێر تێدەپەڕێت، بەجۆرێک رێژەی ئاو لە جەستەدا کەمدەبێتەوە و هەستی تینوێتی زیاد دەکات، دەکرێت بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان هەستی تینوێتی کەمبکرێتەوە:

١ئاگاداربە لە خواردنی ئاو بە شێوەی ڕێکوپێک لە بەربانگەوە تا کاتی ئیمساک.

٢بڕی خواردنەوەی ئاو لە بەربانگەوە تا کاتی ئیمساک دابەش بکە بە جۆرێک بڕێک ئاوی زۆر لە یەک کاتدا مەخۆرەوە.

٣گرنگی بە خواردنی میوە و سەوزە بدە، کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە وەک کەرەوز و شوتی و خەیار و پرتەقاڵ و مزرەمەنییەکان.

٤بڕی خواردنی سۆدیۆم لە خواردنەکاندا کەمبکرێتەوە، بەگوێرەی دەستەی دڵی ئەمریکی بڕەکە کەمتر بێت لە ٢٣٠٠ ملیگرام.

٥. گرنگیدان بە وەرزشکردن بەتایبەت ئەگەر خواردنەکان ڕاددەی سۆدیۆمی تێدا بەرز بوو، بۆ تواندنەوەی ئاستی سۆدیۆم لە جەستەدا کە یارمەتیدەردەبێت لە کەمبوونەوەی هەستی تینوێتی.

7 نصائح لتقليل العطش في رمضان | سوبر ماما

ئ.ل