سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك بەسەر ژنێکدا دەڕوات و خەڵکیی فریای دەکەون

فۆتۆ: 
2020-04-27

11129 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفیزیۆنە ناوخۆییەکانی چین ڤیدیۆی ژنێكیان بڵاوکردوەتەوە کە لەلایەن کامێراکانی چاودێری شاری هێشییەوە تۆمارکراوە دەرکەوتووە، کە ئۆتۆمبێلێك لە ژنێك و هاوڕێیەکی دەدات، ژنەکە دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و لەنێوان تایەکانیدا گیردەبێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژەی بەوەکردوە، وەك لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، دوای ئەوەی ژنەکە دەکەوێتە ژێر تایەکانی ئۆتۆمبێلەکەوە، بە دەیان کەس کۆدەبنەوە و ئۆتۆمبێلەکە بەرزدەکەنەوە تا دەتوانن ژنەکە رابکێشن و لەژێر تایەکانیدا دەریبهێنن.

لە راپۆرتە هەواڵییەکانی چیندا ئاماژە بەوەکراوە کە دوای ئەوەی ئەو ژنە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتوە کە چەند ئێسکێکی جەستەی شکاوە و تووشی برینداری بووە، بەڵام ژنەکە و هاوڕێکەشی لە مەترسیدانین.