سەردێڕ:

هۆکارەکانی ئاوسانی سک بە بەردەوامی

فۆتۆ: 
2020-04-26

12694 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە خووەکانی ژیانی ڕۆژانە دەبنە هۆی ئاوسانی سک کە زۆرکات ئازار و بێزاری لێدەکەوێتەوە، بە زانینی هۆکارەکان دەکرێت چارەسەری ئاوساوییەکە بکرێت.

ماڵپەڕی تایمس ئۆف ئیندیا لەبابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، ئەگەرچی زۆرکات ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات بەهۆی کۆمەڵێک خۆراکەوە روودەدات، بەڵام جگە لە خواردن چەند هۆکارێکی تریش لە پشت ئاوسانی سکەوەیە بە بەردەوامی، کە بێزاری بۆ کەسەکە دروست دەکات، ئەوانیش:

جوینی بنێشت

بڕێکی زۆر هەوا دەچێتە گەدەوە، بەوجۆرە ئاوسانی سکی بەدوادا دێت، باشترە لەکاتی جوینی بنێشتدا دەم نەکرێتەوە و  بەهێواشی بنێشتەکە بجورێت.

نانخواردن بە خێرایی

ئەو کەسانەی واڕاهاتوون بە خێرایی نانبخۆن زۆربەی کات هەست بە ئاوسانی سک و غازات دەکەن، چونکە هەوا لە گەدەدا قەتیس دەبێت و  بەئاسانی خواردنەکە هەرس نابێت، باشترە ماوەی خۆراک لە ٢٠خولەک کەمتر نەبێت.

جگەرەکێشان

دوکەڵ و هەوای زۆر دەچنە سییەکانەوە، چونکە کەسی جگەرەکێش لەکاتی نەفەسی جگەرەدا هەوایەکی زۆر هەڵدەمژێت و لە دەرئەنجامدا سکی دەئاوسێت.

هەستیاریی بە خواردن

ئەو کەسانەی هەستیارییان بە هەندێک جۆری خواردن هەیە بە خێرایی سکیان دەئاوسێت، چونکە گەدە ناتوانێت بە باشی خواردنەکە هەرس بکات، لەم کاتەدا سەردانی پزیشک باشترین چارەسەرە.

خواردنی هەندێک جۆری دەرمان

هەندێک لە دەرمانەکان دەم وشکدەکەنەوە و کەسەکە هەست بە غازات دەکات، وەک ئەسپرین و ئازارشکێنەکان و ئەو دەرمانانەی ماددەی ئاسنیان تێدایە، ئەگەر هەستکرد بەهۆی ئەو دەرمانانە سک دەئاوسێت باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

5 أسباب تجعلك تشعر بانتفاخ البطن طوال الوقت - RT Arabic

ئ.ل