سەردێڕ:

سێ نیشانەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە

فۆتۆ: 
2020-04-26

20437 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و بەهۆی تێكچوونێکەوە ڕوودەدات لە پەنکریاسدا و دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە ئاسان نییە چونکە بە ئاسانی کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە دەرناکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێك نیشانەی سەرەتایی هەن کە دەریدەخەن کەسێك ئەگەری هەیە تووشی ئەم نەخۆشییە بوبێت و باشتروایە پشتگوێی نەخات.

ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لە سەرەکیترین ئەو نیشانانە کردووە کە ئاماژەن بۆ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بەمجۆرە:

نیشانەی یەکەم ڕەشبوونی پێستی دەوری مل کە ئاماژەیە بۆئەوەی جەستە بەرەنگاری ئەنسۆلین دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا ڕێژەی ئەنسۆلین لە جەستەدا بەرزبووەتەوە.

نیشانەی دووەم لاوازبوونی توانای بینینە، بەهۆی تێکچوونی ڕاددەی شلەکان لە جەستەدا ئەوەش دەبێتەهۆی ئاوسانی چاوەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر.

نیشانەی سێیەم درێژبوونەوەی ماوەی باشبوونەوەی برینە لە جەستەدا، چونکە ئەو کەسانەی کە شەکر لە خوێنیاندا زۆرە بە ئاسانی برینەکانی جەستەیان چاکنابێتەوە.