سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەرۆکی وڵاتێک لەجیاتی دەم و لوت ماسک لە چاوی دەبەستێت

فۆتۆ: 
2020-04-25

4924 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی ئەفریقای باشور دەیەوێت خەڵکی وڵاتەکەی فێری ماسک بەستن بکات، بەڵام خۆی سەرەتا ماسکەکە لە چاوی دەبەستێت.

لە ڤیدیۆکەدا، سیریل راموڤوسا، سەرۆکی ئەفریقای باشور ناتوانێت بە باشی ماسکەکە لە دەم و لوتی ببەستێت و چەند جارێک چاوەکانی دادەپۆشێت و ئەوەش، بووەتە جێی "گاڵتەپێکردن" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

میدیاکانی ئەفریقا بڵاویانکردەوە، ئەو رووداوە لەکاتێکدا بووە کە سەرۆکی ئەفریقای باشور لەبارەی گرنگی خۆپاراستن لە کۆرۆنا قسەی کردووە و ویستویەتی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی روونبکاتەوە کە چۆن ماسک ببەستن.

تا ئێستا لە ئەفریقای باشورد، زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی توشبوون و ٧٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.