سەردێڕ:

فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ مەسنجەر زیادکرد

فۆتۆ: 
2020-04-25

22676 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێی ڤیدیۆ چاتی زیادکرد کە تێیدا، هەرکەسێک دەتوانێت ڤیدیۆ چات لەگەڵ تا ٥٠ هاوڕێیدا بکات.

ئەمڕۆ هەینی، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، لە مەسنجەردا فیچەرێکی نوێی بەناوی "چات رووم" زیادکردووە کە دەتوانرێت تاوەکو ٥٠ کەس لەیەک کاتدا پێکەوە ڤیدیۆ چات بکەن و هاوکات، دەکرێت کەسی بەشداربوو هەژماری فەیسبووکیشی نەبێت و تەنیا مەسنجەر بەسە."

راشیگەیاند، زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییە بۆ بەسەربردنی ئەو کاتانەیە کە لە ئێستادا مرۆڤایەتی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانێت بەشێوەی جاران بەسەری ببات.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووان دەتوانن کۆبوونەوەی هاوڕێیانە و کۆبوونەوەی خێزانی و یادی لەدایکبوون و چەندین بۆنەی دیکە لە چات روومدا ئەنجامبدەن.

چاودێرانی تەکنەلۆجی دەڵێن، زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییە لەلایەن فەیسبووکەوە بۆ بەرگرتنە لە خەڵکی کە بەمدواییانە ئەپلیکەیشنی زووم خزمەتگوزارییەکی لەو شێوەیەی راگەیاندبوو و خەڵکێکی زۆریش رووی تێدەکرد.

هـ.ب