سەردێڕ:

توێژینەوە؛ یەکەمین گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە نەیزەک لە سلێمانی بووە

ساڵی ١٨٨٨ روویداوە
فۆتۆ: 
2020-04-25

63940 جار خوێندراوەتەوە

زانایان رایانگەیاندووە، یەکەم رووداوی گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە نەیزەک کە تۆمارکرابێت لە ساڵی ١٨٨٨ لە سلێمانی روویداوە.

گۆڤاری زانستی کەشناسی و زەویناسی بە پشتبەستن بە ئەرشیفەکانی دەوڵەتی تورکیا، کۆنترین بەڵگەی لەبارەی گیانلەدەستدانی مرۆڤ بە نەیزەک بڵاوکردووەتەوە، کە پیاوێک بووە لە ٢٢ ی ئابی ساڵی ١٨٨٨دا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی نەیزەکەکەوە پیاوێکی دیکە توشی ئیفلیجی بووە.

گۆڤارەکە لە توێژینەوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەیزەکەکە کە لە ئاسماندا تەقیوەتەوە بەر کێڵگەیەکی شاری سلێمانی کەوتووە و بەهۆیەوە زیان بەر کێڵگە و دەغڵودانی هاوڵاتیان کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە مێژوودا ملیۆنان نەیزەک بەر زەوی کەوتوون بەڵام هەمیشە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

This Could Be The First Record Of Someone Getting Killed By A ...

س.س