سەردێڕ:

لەبەر ئەم هۆکارانە بەبێ پارشێو بەڕۆژوو مەبە

فۆتۆ: 
2020-04-24

8196 جار خوێندراوەتەوە

لە مانگی رەمەزاندا ئەو کەسانەی لە بەڕۆژوو دەبن گرنگە ژەمی پارشێو بخۆن بۆئەوەی بیتوانن درێژە بەڕۆژووەکەیان بدەن و لە هەمان کاتدا تەندروستییەکی باشیان هەبێت.

ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی پارشێو کردووە کە واتان لێدەکات پشتگوێی نەخەن، بەم جۆرە:

- ئەگەری تووشبوون بە سەرئێشە و خەواڵوویی کەمدەکاتەوە.

لەکاتی بەڕۆژژووبووندا ئاستی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە.

- وزەی پێویست بە جەستە دەبەخشێت و وایلێدەکات بتوانێت بەدرێژایی رۆژەکە کارەکانی بەباشی بکات.

- رێگە لە تووشبوون بە برسییەتی و تینوێتی ئەگرێت.

- باشتروایە کاتژمێرێك بەر لە بانگی بەیانی خواردنی پارشێو بخورێت بۆئەوەی گەدە قورس نەبێت و خەوتان لێبکەوێت.