سەردێڕ:

وێنە.. جیهان لە سەردەمی کۆرۆنادا

فۆتۆ: 
2020-04-21

4836 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی زیاتر لە چوار مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش بۆ بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر وڵاتان و هاوڵاتیانی جیهان دروستکردووە. ئاژانسەکانی هەواڵ کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێشیان بڵاوکردووەتەوە کە بەشێک لە چیرۆکی مرۆڤەکان لەسەردەمی پەتای کۆرۆنادا دەگێڕێتەوە.

ئیسپانیا.. پیاوێک کە پێدەچێت بێ ماڵ و حاڵ بێت لە شەقامێکی شاری بەرشەلۆنەدا خەوتووە.

هیندستان.. خێزانێکی هەژار ئەو وڵاتە کە پێشتر تەنیا دوو دلار و نیو داهاتی رۆژانەیان بووە و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە ئەوەشیان نەماوە.

ئیسپانیا.. کارمەندێکی تەندروستی لە شاری بەرشەلۆنە خەریکی ئامادەکردنی تابوتێکە بۆ کەسێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

پیرۆ.. کارمەندێک خەریکی پاککردنەوەی پەنجەرەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنایە.

ڤەنزویلا.. وەرزشوانێک لە کەرەنتینەدا لایڤی راستەوخۆی بۆ هاوڕێکانی کردووەتەوە.

ئەمریکا.. کارمەندانی تەندروستی نیویۆرک لەگەڵ پۆلیسە ئەسپسوارەکاندا وێنە دەگرن.

ئیتاڵیا.. کارمەندێکی تەندروستی دوو ماسکی بەستووە.

رۆمانیا.. گەنجێک خاچێکی مەسیحی بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە کەسوکاری هەڵگرتووە.

ئەفریقای باشور.. گریان و خەمی چەند کەسێک بۆ کەسوکاریان کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

چیلی.. ژنێکی بەتەمەن سڵاو بۆ کارمەندێک دەکات کە خەریکی دەرمانرێژکردنی شەقامەکەیە.

ئەمریکا.. پیاوێک لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکادا بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان.