سەردێڕ:

دوایین تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانێکی کۆرۆنا دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-04-20

2738 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری دەرمانی سویسری لەلایەن ئەمریکاوە ڕەزامەندی وەرگرت بۆ ئەوەی کۆتا تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوین بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بکرێت.

کۆمپانیای نۆڤارتیسی سویسری رایگەیاند، دوای ئەوەی رەزامەندییان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (ئێف دی ئەی) وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا قۆناغی سێهەم و کۆتایی تاقیکردنەوە لەسەر دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوین دەستپێبکەن.

ئەو کۆمپانیا سویسریە راشیگەیاندووە، لە کۆتا قۆناغی تاقیکردنەوەکانیاندا ٤٤٠ توشبووی کۆرۆنا لە چەندین شاری ئەمریکاوە بەشدارییان پێدەکرێت و لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاشکرادەکرێت.

دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوین لە رابردوودا بە سەرکەوتوویی بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە، زانایان پێیان وایە دەکرێت بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت.

لە ئێستادا پسپۆڕانی بواری دەرمان لە کێبڕكێدان بۆ دروستکردنی دەرمانێکی کاریگەر و گونجاو بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا و لەو نێوەندەشدا کۆمپانیاکانی نۆڤارتیس و ڕۆشێی سویدی و کۆمپانیای گیلیدی ئەمیرکی تاقیکردنەوە لەسەر ئەو دەرمانانە دەکەن کە لە رابردوودا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دیکە بەکارهاتوون.

س.س