سەردێڕ:

بەریتانیا.. لە رێگەی پلازمای چاکبووەکانەوە چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-04-20

4446 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی لە بەریتانیا، لە ڕێگای بەکارهێنانی خوێنی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دەکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، پسپۆڕانی دەزگای خزمەتگوزاری نیشتیمانی بۆ خوێن و چاندنەوە، دژە تەن (antibody) لە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە وەردەگرن و لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا بەکاریدەهێنن.

ئەو دەزگایە راشیگەیاندووە، سەرەتا لە تاقیگەکاندا ئەم ڕێگایە تاقیدەکرێتەوە و ئەگەر دەرئەنجامەکانی ئەرێنی بوون، داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکرێت ئەم چارەسەرە بۆ توشبووانی کۆرۆنا پەسەندبکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیواخوازن ئەم ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو توشبووانە بەکاربهێنن کە زۆر بە سەختی توشی ۆرۆنابوون و هیچ ڕێگایەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنیان نیە، داواشی لەو کەسانە کرد کە چاکبوونەتەوە خوێنیان ببەخشن.

ئەگەر کەسێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابێت سیستەمی بەرگری بە دروستکردنی دژە تەن روبەروی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە، بە تێپەڕبوونی کات ئەم دژە تەنانە لە پلازمای خوێندا دەردەکەون.

س.س