سەردێڕ:

جۆر و هۆکارەکانی تووشبوون بە سەرئێشە

فۆتۆ: 
2020-04-19

8639 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی کە بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشییەك یان کێشەیەکی تەندروستییان هەبێت تووشی سەر ئێشە دەبن، گرنگە بزانن هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە تا بەڕێگەی سروشتی خۆیانی لێ رزگار بکەن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێك تووشی سەر ئێشە دەبن یەکسەر پەنا مەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمان، بەڵکو هەوڵبدەن بزانن هۆکارەکەی چییە تاوەکو بتوانن بەڕێگەیەکی سروشتی چارەسەری بکەن.

لێرەدا سێ جۆر ئازاری سەرئێشە و هۆکارەکانیان دەخەینەڕوو:

- ئەگەر هەستت بە ئازارکرد لە بەشی سەرەوەی سەرتدا، ئەوا رێژەی ئاو لە جەستەدا کەمە و پێویستە ئاو بخۆیتەوە.

- هەستکردن بە سەرئێشە لە بەشی پێشەوەی سەردا دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێویستت بەوەیە بە قوڵی بخەویت.

- هەستکردن بە ئازار لە بەشی پشتەوەی سەردا ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێویستت بەوەیە ئارامبیتەوە و بحەوێیتەوە.