سەردێڕ:

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری سنگ

فۆتۆ: 
2020-04-19

10192 جار خوێندراوەتەوە

ئازاری سنگ بە هۆکاری جۆراوجۆر تووشی مرۆڤ دەبێت، بەڵام لە زۆر حاڵەتدا ئاماژەن بۆ دەرکەوتنی مەترسیی تەندروستیی و پێویستە بە زووترین کات پشکنینیان بۆ بکرێت.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی "Heartyaging" ئاماژەی بە چەند هۆکارێکی دروستبوونی ئازاری سنگ کردووە، کە لە لایەن پسپۆڕانی بواری تەندروستییەوە خراونەتەڕوو و واباشە هەموو کەسێک ئاگاداریان بێت، لەوانە:

-ئەگەری هەیە ئاماژە بێت بۆ جەڵتەی دڵ.

-گیرانی ئەو بۆرییە خوێنانەی کە خوێن دەبەن بۆ سییەکان.

Image result for Pulmonary embolism

-هەبوونی گرفت لە پەنکریاس و کیسەی زەرداودا.

-ئەگەری هەیە سییەکان پەستانیان لەسەر دروستبووبێت و بەشێوەیەکی ئاسایی کارنەکەن.

Image result for Collapsed lung

-تووشبوون بە نەخۆشیی ناوسنگ و هەوکردنی ڕووکەشی دڵ.

Related image

-کەمبوونەوەی ڕێژەی خوێن کە دەچێت بۆ دڵ یاخود نەخۆشیی دڵ.

واباشە لە کاتی دەرکەوتنی ئازاری سنگدا بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئازارەکە بکرێت.

ب.ع