سەردێڕ:

چارەسەرێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-04-19

6875 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمریکا چارەسەرێکی نوێیان بۆ شێرپەنجەی مەمک دۆزیووەتەوە، لە توانایدایە بە تەواوی جەستە و تەنانەت مێشکدا بڵاوبێتەوە و چارەسەری نەخۆشییەکە بکات.

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، "تۆکیسا" دەرمانێکە لە شێوەی حەبدا ڕۆژی دوو جار بخورێت، کە کۆمپانیای "سیاتل جینێتکس" گەشەیپێداوە، لەگەڵ دەرمانەکانی تری نەخۆشییەکەدا دەدرێت بەو کەسانەی کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە لە جۆری HER2.

جۆرێکە لە شێرپەنجەی مەمک کە بڕێکی زۆر پڕۆتین بەرهەم دەهێنێنێت HER2 و یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکە.

لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ٥٠ هەزار ئافرەت پشکنین بۆ شێرپەنجەی مەمک دەکەن، هەندێکیان توانای چاکبوونەوەیان هەیە، بەڵام ئەگەر بڵاوبێتەوە بکوژ دەبێت.

نیوەی توشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەگوازرێتەوە بۆ مێشک، ئەم جۆرەشیان توانای چاکبوونەوەیان لاواز و دەگمەنە، هەربۆیە ئەو دەرمانەی نوێیەی بۆ بەکاردەهێنرێت.

دەرمانی "تۆکیسا" کە بە "تۆکاتینیپ" ناسراوە، کاردەکان بۆ هێرشکردنە سەر خانە شێرپەجەییەکە لە ناوەوە و دەرەوەی خانەکە و رێگر دەبێت لە زیاتر بەرهەمهێنانی پڕۆتینی HER2.

ئیریک واینەر توێژەر لە پەیمانگا و بەشدار لە لێکۆڵینەوەی دەرمانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تاقیکردنەوە لەسەر  کۆمەڵێک توشبوو کراوە و نیوەیان دەرمانەکەیان پێدراوە، دەرکەوتووە لە %٤٥ی بەشداربووەکان گروپی یەکەم دەژین، کە بۆماوەی دوو ساڵ لێکڵینوەیان لەسەر کراوە، بەبەراورد بە لە %٢٧ی گرووپی دووەم کە دەرمانەکەیان وەرنەگرتووە.

لەنێو ئەو بەشداربووانەی کە نەخۆشییەکە گەیشتووەتە خانەکانی مێشکیان لە %٢٥یان تا ئێستاش دەژین، بەڵام لە گروپی دووەم کە دەرمانەکەیان وەرنەگرتووە کەسیان لە ژیاندا نەماون، بەگوێرەی واینەر "ئەنجامەکان پێشکەوتنێکی ڕوونە".

لە دیارترین ئەو نیشانانەی بەهۆی دەرمانەکەوە ڕوودەدەن: کۆکە و ماندوێتی و سەرگێژخواردن و لاوازبوونی ئەرکی جگەرە.

نەخۆشێک کە دەرمانی "تۆکیسا" پێویستە مانگانە ١٨ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری تێدەچێت، بەدرێژاریی چارەسەرەکەش نرخەکەی سەد و یانزە هەزار دۆلار دەوێت.