سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمیی ڤیتانین ئەی لە جەستدا

فۆتۆ: 
2020-04-17

14913 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامین ئەی لە ڕێگەی خۆراکەوە جەستە بەدەستیدەهێنێت، کەمبوونەوەشی هۆکارە بۆ لێڵبوونی ئاستی بینین و وشکبوونەوەی پێست.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین ئەی کردووە لە جەستەدا:

-وشکبوونەوەی پێست و زوو چرچبوونی

-بینین لە شەواندا باش نابێت و تەنەکان بە لێڵی و تەڵخی دەبینێت

-دروستبوونی زیپکە و پەڵە لە ڕوخساردا

-بوونی گرفت لە ئارەزووی خواردندا کەمبوون یان زیادبوونی ئارەزووی خواردن

-درەنگ ساڕێژبوون و چاکبوونەوەی برین

-لە منداڵدا درەنگ گەشەکردنی ئەندامەکانی جەستەی

-وشکبوون و سوربوونەوەی چاو خورانی

دەتوانرێت ڤیتامین A لەم خواردنانە دەستبکەوێت وەک: هێلکە و ماسی بەتایبەت سەلەمون و سپێناغ و پەتاتەی شیرین لەگەڵ گوێزەردا.

ئ.ل