سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لەسەر شەقامێک

فۆتۆ: 
2020-04-17

14902 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکى بچووکى کەنەدى لەسەر شەقامێکى وڵاتەکە بە ناچارى نیشتەوە و بەوهۆیەوە پشێوى لەسەر شەقامەکە دروستکرد.

بەر لە نیشتنەوەى فڕۆکەکە، شۆفێرى ئەو ئۆتۆمبێلانەى لەسەر شەقامى ٤٠ مەترى نزیک شارەوانى شارى سانت ئۆگستین بوون، بەهۆى ترسیان لە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە پۆلیسیان ئاگادارکردەوە.

بەگوێرەى هەواڵى راگەیاندنە ناوخۆییەکانى کەنەدا، کە لە زارى سەرچاوەیەکى پۆلیسەوە بڵاویان کردووەتەوە، نیشتنەوەى لەناکاوى فڕۆکەکە نەبووەتە هۆى دروستبوونى هیچ رووداوێک لەسەر شەقامەکە و هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە.

ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و سەرنجیان خستووەتەسەر چۆنیەتى نیشتنەوەى فڕۆکەکە و هێواشکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکان لەو کاتەى کە فڕۆکەکە دەکەوێتە سەر شەقامەکە.