سەردێڕ:

زانایانی ناسا زەوی دووەمیان دۆزییەوە

کێپلەر-١٦٤٩سی و زەوی
فۆتۆ: 
2020-04-17

36154 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ناسا هەسارەیەکییان دۆزییەوە کە قەبارە و پلەی گەرمی نزیکە لە زەوییەوە، پێدەچێت ئاو لەسەر ڕووی هەبێت.

دەزگای بۆشاییگەری ناسای ئەمریکا، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە نوسیویەتی، ئەو هەسارەیەی کە دۆزراوەتەوە، ناوی (کێپلەر-١٦٤٩سی) لێکراوە، قەبارەکەی ٦% لە زەوی گەورەترە.

ناسا ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەسارەکە ٣٠٠ ساڵی روناکی لە خولگەی زەوییەوە دوورە، هەروەها بە ڕێژەی ٧٥%ی زەوی، تیشکی لە خۆرەوە پێدەگات، بەو پێیەش پلەی گەرمی لەسەر ئەو هەسارەیە نزیکە لە پلەی گەرمی زەوییەوە.

تۆماس زورپوشن جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروبارە زانستییەکانی سەر بە ناسا رایگەیاند، "زانایان تواناکانیان خستووەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەی زەوی دووەم لەناو ئەستێرەکاندا".

زانایانی ناسا رایانگەیانووە، هەسارەی کێپلەر لە دەوری ئەستێرەی ڕێد دوارفدا دەسوڕێتەوە، کە ئەمەش بەمانای ئەوەدێت، ئەو تیشکانەی لەو ئەستێرەیەوە دەردەچن پێدەچێت ڕێگربێت لە دروستبوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

س.س