سەردێڕ:

ئەو پێنج خواردنەی هەستیاری پێست زیاددەکەن

فۆتۆ: 
2020-04-17

22305 جار خوێندراوەتەوە

هەستیاریی پێست نەخۆشییەک نییە پزیشک دەستنیشانی بکات، بە گشتی نیشانەی شتێکی دیکەیە لە جەستەدا کە دەبێت خۆت سەرنج بدەیت و بیدۆزیتەوە، یاخود جەستەت هەندێک خۆراکی پێناکەوێت، بەڵام بەگشتی چەند خۆراکێک هەن کە حاڵەتەکە خراپتر دەکەن.

ماڵپەڕی ریدەرس دایجێست لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە چەند خۆراکێک دەدات کە هۆکارن بۆ دروستبوونی هەستیاریی پێست، بریتین لە:

١. ئەو خواردنانەی ماددەی هیستامینیان تێدایە

Tomatoes used to taste bad. Not anymore.

تەماتە جۆرێکە لە سەوزەوات، یەکێکە لەو خواردنانەی بە هۆی ئەو رێژە زۆرەی ماددەی هیستامین تێیدایە دەبێتە هۆی هەستیاری پێست، چونکە ماددەی هیستاماین هۆکارە بۆ هەڵئاوسانی دەمارەکانی خوێن و بەمشێوەیەش هەستیاری بۆ پێست دروست دەبێت.

 

٢. نەستەلە

20 Things You Never Knew About Chocolate | Mental Floss

ئەم خواردنە برێکی زۆر لە ماددەی تیۆبرۆمینی تێدایە کە دەبێتە هۆی گەورەبوون و فراوانبوونی دەمارەکانی خوێن و سوڕی خوێن خێراتر دەبێت کە پێست تووشی سوتانەوە دەکات.

 

٣. خواردنەوەی ماددەکهولییەکان

Alcohol consumption can make coronavirus worse, world leaders ...

بە پێی وتەی جۆن ئی وۆڵف کە پرۆفیسۆرێکی بواری تەندروستییە لە زانکۆی بایلۆر لە تەکساس، رایگەیاند خواردنەوە کهولییەکان دەبنەهۆی ئاوسان و گەورەبوونی دەمارەکانی خوێن، بەمهۆیەشەوە پێستی مرۆڤ تووشی سووربوونەوە دەبێت.

 

٤. خواردنە توونەکان

Chilly? Warm Up with Chili! - Farmers' Almanac

خواردنە توونەکان وەک بیبەری توون یان هەر خواردنێکی توونیتر، بەشێوەیەکی بەرچاو دەبنە هۆی هەستیاری پێست و هەندێك جاریش کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروستدەکەن.

 

٥. خواردنی قاوەی زۆرگەرم

The Best Way To Cool Hot Coffee, According To Science - Food Republic

بە پێی ئەو توێژینەوانەی ساڵی ٢٠٠٧ لەسەر ٢٤ نەخۆشی هەستیاریی پێست لەلایەن توێژەرانی بەشی پێستزانیی لە زانکۆی وەیك فۆرێست لە ویلایەتی کارۆلینا کراوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی توشی هەستیاری پێستبوون بەهۆی خواردنەوەی قاوەی  زۆر گەرمەوە بووە، واتە قاوەی سارد ئەم کێشانە دروست ناکات و تەندروستە.

ب.ع