سەردێڕ:

ئەو خووانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-04-17

13291 جار خوێندراوەتەوە

گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە، ژەهر لە خوێنی جەستە دەکاتە دەرەوە و ڕێژەی ئاو لە جەستەدا ڕادەگرێت، بەڵام بوونی هەندێک خوو زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی دامەزراوەی گورچیلەی نەتەوەیی لە ئەمریکا، لە بابەتێکدا ئاماژە بە حەوت خووی هەڵە دەکات کە زیان بە تەندروستی گورچیلەکان دەگەیەنێت، ئەوانیش:

١خواردنی بڕێکی زۆر لە خوێ

ڕێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم لە جەستەدا تێکدەدات و زیان بە تەندروستی گورچیلەکان دەگەیەنێت و ناتوانێت شلەمەنی پێویست بۆ بەشەکانی تری لەش بنێرێت.

٢پشتگوێخستنی پەستانی خوێن

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی گورچیلەکان بەجێدەهێڵێت.

٣خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنەوە گازییەکان

ئەو کەسانەی ڕۆژانە برێکی زۆر لە خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە ڕێژەی پڕۆتین لە میزیاندا زیاتر دەبێت و گورچیلە توشی هەوکردن و ئاوسان دەکات.

٤کەمبوونەوەی جوڵە و چالاکی

ترشی یۆریک و کالیسیۆم لە خوێندا کەمدەبیتەوە و هۆکارە بۆ تێکچوونی ئەرکەکانی گورچیلە، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی  ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە هەفتانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەپێ بڕۆن مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بەڕێژەی لە %٣١ کەمدەکات.

ترشی یۆریک و کالیسیۆم لە خوێندا کەمدەبێتەوە و هۆکارە بۆ تێکچوونی ئەرکەکانی گورچیلە، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە هەفتانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەپێ بڕۆن مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بەڕێژەی لە %٣١ کەمدەبێتەوە.

٥زۆر خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان

ڕێژەی گەیشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان کەمدەکاتەوە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و ناتوانێت بەباشی ئەرکەکانی جێبەجێبکات.

٦زۆرخۆری

لە توێژینەوەیەکی بەریتانیدا کە ٨٤ هەزار ئافرەت تێیدا بەشداربوون کە گەیشتبوونە تەمەنی نائومێدی، ڕۆژانە بڕی زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کالۆرییان خواردووە و توشی قەڵەوی بوونەتەوە و مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی گورچیلە بە ڕێژەی لە %٤٢ زیاتربووە.

٧جگەرەکێشان

زیانی بۆ تەواوی جەستە هەیە و دەبێتەهۆی جەڵتەی مێشک و لەکارکەوتنی ئەرکی سکۆڵەکانی دڵ، بەمەش نیکۆتینێکی زۆر لە خوێندا دەمێنێتەوە کە هۆکارە بۆ پەستانی خوێن و زیانگەیاندن بە گورچیلەکان.

8 Common Habits That Are Slowly Destroying Your Kidneys-Stop Them ...