سەردێڕ:

ئایا پێکوتەی سیل لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتپارێزێت؟

فۆتۆ: 
2020-04-16

3873 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی، پێدەچێت پێکوتەی دژ بە نەخۆشی سیل ڕێگری لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات.

رۆژنامەی تەلەگراف نوسیویەتی، توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریخستووە، لەو وڵاتانەدا کە پێکوتەی دژ بە نەخۆشی سیل بۆ هاوڵاتییەکانی بەکارهاتوون، ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تیایاندا شەس هێندە کەمترە لە وڵاتانی دیکە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، زانایان لە دوو تاقیکردنەوەدا، لە هەوڵدان کاریگەرییەکانی پێکوتەی سیل لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بزانن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.

بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێت، پێکوتەی سیل ڕێگری لە توشبوون بە کۆرۆنا دەکات، ئەو ڕێکخراوە پێشنیاری بەکارهێنانی پێکوتەی سیل بۆ ئەو مەبەستە ناکات، ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێویستە ڕەچاوی ئەوەبکرێت هەڵکەوتەی بەشێک لە وڵاتان هۆکاربووە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی کەمتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبێتەوە.

تەندروستی جیهانی راشیگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی کە نەخۆشی سیلیان تێدا بڵاوە، پێویستە بەردەوامبن لە کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو بەو پێکوتەیە.

کوتانی دژ بە نەخۆشی سیل لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان راگیراوە، بەهۆی بنەبڕکردنی نەخۆشیەکە لەو وڵاتانەدا، لەو نێوەندەشدا بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٠٥ بەکارهێنانی پێکوتەی سیلی لە وڵاتەکەدا راگرت.