سەردێڕ:

کۆرۆنا چ کاریگەرییەکی لەسەر رۆژووی ڕەمەزان دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-04-16

7438 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئایینی لە میسر رایانگەیاند، هەر کەسێک لە توانایدابێت دەبێت بەڕۆژووبێت، بەڵام ئەو کارمەندانی تەندروستی کە چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا دەکەن پێویستە رۆژووەکانیان بشکێنن، ئەگەر رۆژووگرتن کاریگەری لەسەر کارەکانیان هەبوو.

خانەی فەتوای میسر، لەبارەی رۆژووی مانگی ڕەمەزان لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فەتوایەکیان دەرکرد و رایانگەیاند، "بە گوێرەی یاسا شەرعییەکانی ئیسلام هەر کەسێک لەتوانایدابوو دەبێت بەڕۆژووبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی توێژینەوە فیقهییەکان لە ئەزهەر، لەگەڵ پزیشکان و نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نیە کە رۆژوو کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی لەسەر کۆرۆنا دەبێت.

راشیگەیاند، "پێویستە پزیشکەکان بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئایا کەسێک لەرووی تەندروستییەوە لە توانایدا هەیە بەڕۆژووبێت یاخوف نا، چونکە ئەوان لەو بابەتەدا پسپۆڕن".

مانگی رەمەزان کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە، هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سەردەمی نوێدا مەکە و مەدینە بەڕووی نوێژخوێناندا داخراون، گەشتی عەمرەش راگیراوە.