سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی روسی لەکاتی نیشتنەوەدا

فۆتۆ: 
2020-04-16

23036 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆیەکى نوێی ساتى گڕگرتنى فڕۆکەیەکى گەشتیارى لە جۆرى سیخۆى روسی "Superjet-100"  بڵاوبووەوە کە بەهۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا.

لیژنەى لێکۆڵینەوەى روسیا رایگەیاند، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بۆ مامەڵەى هەڵەى کاپتنەکە دەگەڕێتەوە لەکاتى نیشتنەوەی فڕۆکەکەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە رۆژى ٥ى ئایارى ٢٠١٩ روویداوە ، لەوکاتەى فڕۆکەی سوخى سۆپەر جیت١٠٠ لە گەشتێکدا بووە لە مۆسکۆوە بۆ مومانسک و لەو کاتەدا بە ناچارى لە فڕۆکەخانەى شیریمیتیفو لە مۆسکۆى پایتەخت نیشتووەتەوە، بەهۆى رووداوەکەشەوە لە کۆى ٧٨ سەرنشینى فڕۆکەکە ٤١ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.