سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی رێگە لە کلۆربوونی ددانەکان دەگرن

فۆتۆ: 
2020-04-13

11380 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر بەردەوام ددانەکانیان پاکدەکەنەوە و دەیشۆن بۆئەوەی پارێزگارییان لێبکەن، بەڵام جگە لە پاککردنەوەیان گرنگە کۆمەڵێك خواردن بخۆن کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی ددانەکان.

بۆ ئەم مەبەستە ئاژانسی "سپۆتینك" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو خواردنانە کردووە کە پارێزگاریی لە ددانەکان دەکەن و رێگە لە کلۆربوونیان دەگرن، بەم جۆرە:

هێلکە: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، کە وادەکات رێگە لە کلۆربوونی ددانەکان بگرێت.

پەتاتەی شیرین: چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، کە گرنگە بۆ هاندانی دەردانی لیك لە ناو دەمدا بەمەش ترشی ناودەم کەمدەکاتەوە و رێگە لە کلۆربوونی دەگرێت.

شلك: شلیك دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە ئەمەش تەندروستیی پوك باشتر دەکات.

چەرەزات: بەهۆی ئەوەی فۆسفۆری تێدایە، مینای ددان دەپارێزێت و رێگە لە کلۆربوونی ددانەکان دەگرێت.