سەردێڕ:

نرخی دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا چەند دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-04-13

37160 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران رایانگەیاندوە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی ژەمە دەرمانێکی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا یەک دۆلار دەبێت.

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی نوسیویەتی، توێژەرانی نۆ تاقیگەی دەرمان رایانگەیاندووە، هەرکاتێک بە سەرکەوتوویی دەرمانێکی گونجاو بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکرا، چاوەڕوان دەکرێت نرخی ژەمە دەرمانێک لە دەرمانخانەکان نزیکەی یەک دۆلاربێت.

ئاندرو هیڵ توێژەر لە زانکۆی لیڤەرپوڵ رایگەیاندووە، پسپۆڕانی بواری دەرمان لە هەوڵدان بە بڕێکی زۆر و نرخێکی کەم دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمبهێنن، بە پێی ئەم نرخە کەمەش هەر کەسێک لە هەر وڵاتێک کە پێویستی بە چارەسەری کۆرۆنا بێت دەتوانێت دەستیبکەوێت.

هیڵ وتوشیەتی، لە رابردوودا توانراوە بە نرخێکی گونجاو چارەسەری نەخۆشییەکانی ئایدز و مەلاریا و سیل بکرێت، ئێستاش کاتی ئەوەیە دەرمانێکی هەرزان بۆ چارەسەری کۆرۆنا دروستبکرێت بەڵام زۆر بە خێرایی بەرهەمبهێنرێت.

لە ئێستادا نۆ جۆری دەرمان بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشەیپێدەدرێت، کە یەکێکیان دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوینە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها دەرمانی رێمدێسیڤیر کە لەلایەن کۆمپانیای گیلێس ساینسس گەشەیپێدەدرێت کە چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی لە نێوان یەک بۆ ٢٩ دۆلاردابێت.

س.س