سەردێڕ:

هەولێر.. هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-04-10

9093 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، هەشت توشبوى دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە، بەوەش کۆی گشتی چاکبووەکان لە هەرێم گەیشتە ١٤٢.

ئەمڕۆ هەینى، دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستیی هەولێر لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، " هەشت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیربووەتەوە".

راشیگەیاندووە،"تەنھا لە پرسەکەی کارێزانی ھەولێر زیاتر لە ١٠٠ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و رۆژانەش لە گەڕەکانی شاری ھەولێر پشکنین بۆ گومانلێکراون دەکرێت ".

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی هەولێر، تاوەکو ئێستا ١٦٨ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لەو پارێزگایەدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٣٧یان چاکبوونەتەوە و چوونەتە ماڵەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى دوایین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا ٣٢٤ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ١٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.