سەردێڕ:

بۆچی جامی فڕۆکە کونێکی بچوکی تێدایە؟

فۆتۆ: 
2020-04-10

35408 جار خوێندراوەتەوە

کەم نین ئەوانەی لەکاتی گەشتکردن بە فڕۆکەدا حەزدەکەن لە تەنیشت جامەکەوە دابنیشن، لەکاتی دانیشتنیشیاندا لەو جێگەیەدا لەوانەیە سەرنجیان چووبێتە سەر کونێکی بچوک لە جامەکەدا، ئەم کونە بە مەبەستی هاوسەنگکردنی پەستان دروستکراوە.

بەرگەهەوای زەوی بەشێوەیەکە کە تاکو لە خوارتربیت پەستانی هەوا لەسەرت زیاترە، کاتێک فڕۆکەکان بەرزدەبنەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەیاندا پەستانی هەوا لەسەر فڕۆکەکە کەمدەکات و تا دەگاتە ئەو ئاستەی کە پەستانی هەوای ناو فڕۆکەکە زیاتر بێت لە هی دەرەوە.

ئەم جیاوازییەش لە پەستانی هەوا ئەگەری زۆرە بە خراپی بەسەر فڕۆکەکەدا بشکێتەوە، بە تایبەت شوێنە هەستیار و باریکەکانی وەک جامەکان، بۆ ئەوەی هەواگۆڕکێیەکی کەم رووبدات و هاوسەنگییەک بۆ پەستانی هەوا بگەڕێتەوە لەنێوان ناوەوە و دەرەوەدا ئەم کونە لە جامی فڕۆکەکاندا دروستکراوە.

ب.ع