سەردێڕ:

ئیسپانیا.. جارێکی دیکە ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکرد

فۆتۆ: 
2020-04-10

2521 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئیسپانیا ٦٠٥ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە ئەمەش کەمترین ڕێژەیە لە ماوەی ١٧ رۆژی رابردوودا تۆمارکرابێت.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئیسپانیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ٥٧٦ حاڵەتی توشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون، کە تۆمارکردنی ئەم رێژەیە بەراورد بە رۆژانی پێشووتر کەمترە.

ئیسپانیا، لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی جیهاندا دێت کە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، کە بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە دوایین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ١٥٧ هەزار و ٢٢ حاڵەتە و لەو ژمارەیەش ١٦ هەزار و ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، لە ١٤ی مانگی رابردووەوە لە ئیسپانیادا رێکاری تەندروستیی توند بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا جێبەجێدەکرێت، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆشدارییانداوەتە ئەو هاوڵاتیانەی رێکارەکان پێشێلدەکەن.