سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆرۆنا چۆن لە ڕێگەی پژمینەوە بڵاودەبێتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-04-10

6372 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی فینلەندا لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی سێ دوورییەوە، مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوکان و مارکێتەکاندا دەخەنەڕوو.

لە ڤیدیۆکەدا کە بەشێوەی سێ دوورییە، دەردەکەوێت چۆن کەسێکی توشبوو بە کۆرۆنا لە کاتی پژمین یان کۆکینیدا ڤایرۆسەکە بە نێوان ڕەفەکانی دوکانێکدا بڵاودەکاتەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کەسی توشبوو لە دوای پژمینی ڤایرۆسەکە تێکەڵ بە هەوا دەکات، کە ڤایرۆسەکە لەسەر ڕووی کەلوپەلەکان و لە ناو دوکانەکەدا دەنیشێت و دەمێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ڕۆبەرت ڕیدفیڵد، بەڕێوەبەرى ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان و خۆپاراستن، ئاماژەى بەوەدابوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە و لەسەر ئاسن و مس ماوەى دوو کاتژمێر دەمێنێتەوە و چالاک دەبێت، بەڵام ماوەیەکى زۆر زیاتر لەسەر ڕوى تەنەکانى تر دەمێنێتەوە وەک کاغەز و پلاستیک و تەختە.