سەردێڕ:

وێنە.. پیاوێک ئۆتۆمبێلێکی لەناو باخچەی ماڵەکەیدا دۆزییەوە

فۆتۆ: 
2020-04-09

34133 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، پیاوێکی بەریتانی توشی سەرسوڕمان بووە، کاتێک لەناو باخچەی ماڵەکەیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی دۆزیوەتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، جۆن برایشاو، دانیشتووی شارۆچکەی هێکمۆندویکە لە وێست یۆرکشایەر و رایگەیاندووە، "بەهۆی کۆرۆناوە کە لە ماڵەکەمدا ماومەتەوە، سەرقاڵی چاککردنی باخچەی ماڵەکەم بووم، بەڵام لە کاتی چاککردنیدا ئۆتۆمبێلێکم لە ناوەڕاستی باخچەکەدا دۆزییەوە".

برایشاو باسی لەوەشکردووە، "سەریسوڕماوە لە دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە"، بەپێی زانیارییەکانیش، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری فۆردە و مۆدێلەکەی بۆ ساڵانی پەنجاکان دەگەڕێتەوە.

برایشاو داواشدەکات، "هەر کەسێک زانیاری لەوبارەیەوە هەیە پەیوەندی پێوەبکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆتۆمبێلەکە ڕەنگی ڕەساسییە و تابلۆی ژمارە و بزوێنەرەکەی زیانێکی ئەوتۆیان پێنەگەیشتووە".

لەلایەکی دیکەوە، بی بی سی پێشبینیکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە رابردوودا وەک ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکارهێندرابێت.

 John Brayshaw and the car

The car's registration plate

Coronavirus: Man finds old car buried in garden during lockdown ...

Coronavirus: Man finds old car buried in garden during lockdown ...