سەردێڕ:

هەولێر.. توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە

فۆتۆ: 
2020-04-09

6451 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە، بەوەش کۆی گشتی چاکبووەکان لە هەرێم گەیشتە ١٣٥.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بژار موسی علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووەتەوە".

راشیگەیاندووە، "پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە، بەوەش کۆی گشتی چابووەکان لە هەولێر گەیشتە ٢٩ کەس".

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا ٣١١ کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٣٥ کەسیان چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ