سەردێڕ:

سەرۆکى حکومەت پشتیوانى بۆ مستەفا کازمى دەربڕی

فۆتۆ: 
2020-04-09

2418 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پشتیوانیی خۆى بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوى عێراق دەربڕی.

 سەرۆکایەتیی حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق ئەنجامداوە و پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی  ناوبراو دەربڕیوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکى حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کاندیدکردنى مستەفا کازمى کرد بۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق مستەفا کازمى راسپارد بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت، ئەوەش دواى ئەوەى عەدنان زورفى لە راسپاردنى بۆ ئەو پۆستە کشایەوە.