سەردێڕ:

پۆمپیۆ: سزاکانمان ڕێگرنين لە ناردنی هاوکاری مرۆيی بۆ ئێران

فۆتۆ: 
2020-04-09

3484 جار خوێندراوەتەوە

وەزيری دەرەوەی ئەمريکا ڕايگەياند، سزاکانی سەر ئێران ڕێگرنين لە ناردنی هاوکاری مرۆيی بۆ ئەو وڵاتە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا.

مايک پۆمپيۆ وەزيری دەرەوەی ئەمريکا ڕايگەياند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسەکە لە ئێران ئامادەیی خۆیان نیشانداوە هاوکاریی مرۆیی و پزيشکییان بۆ بنێرن، بەڵام بەرپرسانی تاران ئەوەیان رەتکردووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەندێک کەس باس لە لابردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەن، بۆئەوەی بتوانێت روبەڕووی کۆرۆنا ببێتەوە، ئەمریکا ئامادەیە لەو رووەوە هاوکاری ئێران و هەر وڵاتێکی تر بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە لەوەی، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کاریگەری لەسەر تواناکانی وڵاتان لە روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

پێشتریش مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو، ئەمريکا پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی دەکات و بەدڵنیایشەوە بیر لە سوککردنی سزاکانی سەر ئێران و چەند وڵاتێک دەکاتەوە.