سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-04-09

13487 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٦٥٠ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٣ دۆلار و ٦ سەنتە.

 هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٣ هەزار دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٤٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٨٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٣ ھەزار دینارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرزببنەوە.