سەردێڕ:

رێکخراوى تەندروستیی جیهانى وەڵامى ترەمپى دایەوە

فۆتۆ: 
2020-04-09

7260 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى وەڵامى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکاى دایەوە و پێی راگەیاند، "نەخۆشی کۆرۆنا بۆ ئامانجى سیاسی  بەکارمەهێنن و لە ئاستى نيشتمانی بەو پێکەوەییە بمێننەوە."

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە راگەیەندراوێکدا داوای لە ترەمپ کردووە، هاوسۆزێکى راستگۆ بێت لەسەر ئاستى جیهانى، چین و ئەمریکاش پێویستە سەرۆکایەتییەکی دادپەروەریان هەبێت.

داواشی لە سەرکردەکان کردووە قەیرانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سیاسی نەکەن.

باسی لەوەشکردووە، "سەرچاوەکان لاى رێکخراوەکەوە هیچ کێشەیەک دروستناکات و ئەگەر راستگۆیی و پێکەوەیی هەبێت، سوپاسی ئەمریکاش دەکەین لەسەر ئەو پاڵپشتییانەى کە تا ئیستا پێشکەشی کردوون و ئومێدى بەردەوامبوونیشی بۆ  دەخوازین کە هاوکارییەکانى بۆ هەموو لایەنەکان بەردەوام بێت."

لەبارەى لایەنگیریی رێکخراوەکە بۆ چین بەڕێوەبەرى رێکخراوى تەندروستیی جیهانى رایگەیاندوە، ئەوان لە هەموو گەلێک نزیکن و جیاکارى لە نێوان رەنگەکان ناکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچێت هاوکارییە داراییەکانی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی رابگرێت، چونکە نیگەرانە لە کارەکانی ئەو رێکخراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێشتا رێکخراوەکە گرنگی زیاتر بە چین دەدات.