سەردێڕ:

ئه‌مریكا.. وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-04-09

5981 جار خوێندراوەتەوە

پاش دەستلەکارکێشانەوەی ستیڤانی گریشام لە وتەبێژی کۆشکی سپی، کایڵێ ماکێنانی بە وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دیاریکرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن گوته‌بێژی كۆشكی سپییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كایڵێ ماكێنانی كراوه‌ته‌ وته‌بێژی كۆشكی سپی، دوای ئەوەی ئەو پۆستە بە چۆڵی مابووەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە،‌ ئەلیسا فەڕەح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی (پێنتاگۆن)، كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كان و دوو كه‌سی دیكەش‌ له‌ تیمی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی دامه‌زرێنران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کایڵێ ماكێنانی مانگی شوباتی رابردوو كرابوویه‌ گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ.

ماكێنانی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ كاریكردووه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٧دا كرابووه‌ وته‌بێژی لیژنه‌ی نیشتمانیی پارتی كۆماریخواز.