سەردێڕ:

چیرۆکی یەکێک لەو پێشمەرگانەی دوێنێ شەو لە کوڵەجۆ شەهیدکرا

فۆتۆ: 
2020-04-09

32978 جار خوێندراوەتەوە

ئێن ئاڕ تی چیرۆکی یەکێک لەو پێشمەرگانە دەگێڕێتەوە کە دوێنێ شەو لە هێرشێکدا لە ناوچەی کوڵەجۆی گەرمیان شەهیدکرا.

سورکێو ڕەشید ئەو پێشمەرگەی کە  بێدەنگ لە گۆشەیەکی ئەم نیشتمانەدا دەژیا  هەر بەبێدەنگیش لەسەر ئەم خاکە و لە پێناو پارێزگاری کردن لە نیشتمانەکەی شەهیدکرا، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرسەکەشی هەر بە بێدەنگی بەڕێوە چوو.

سورکێو ماوەی  چەند مانگێک بوو بە قەرز خانویەکی بۆ خێزانە پێنج کەسیەکەی  پێکەوە نا بوو چاوی سێ منداڵەکەی لەدەستی باوکیان بوو کە لە پاش تەواوبونی دەوامی پێشمەرگایەتی بە ماتۆڕسکیلێکەوە کاریدەکرد تا بژێوی ژیانی ئەو خێزانە دابین بکات. 

سورکێو رەشید ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە ماوەی ١٥ ساڵە پێشمەرگەبوو لە لیوای پێنجی شارەزوور پێشتر لە شەڕی دژی داعشدا لەساڵی ٢٠١٤ برینداربووە و شەوی سێشەممە لە هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراودا لە کوڵەجۆ شەهیدکرا.

دوێنێ، لە هێرشێکدا لە ناوچەی کوڵەجۆی گەرمیان، دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەهیدکران.