سەردێڕ:

هەڵەبجە.. حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-04-08

5050 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە تۆمارکراوە و بەرکەوتەی توشبووی پێشووە.

تەندروستیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا."

روونیشیکردووەتەوە، "توشبووە نوێیەکە منداڵێکی کوڕی تەمەن ٩ ساڵانە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى دوایین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا ٣١٠ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ١٣٥ کەس چاکبوونەتەوە.