سەردێڕ:

بەهۆی گەشتێکەوە وەزیری تەندروستیی نیوزلەندا دەستی لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2020-04-08

3161 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە سەروبەندی قەدەغەی هاتوچۆدا لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی کەناردەریای کردبوو، وەزیری تەندروستیی نیوزلەندا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

 بە گوێرەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، دەیڤد کڵارک وەزیری تەندروستیی نیوزلەندا، لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا نووسیویەتی، "هەست بە گەمژەیی دەکەم و تێدەگەم لەوەی بۆچی خەڵک لە من توڕەیە".

جاسیندا ئاردێرن سەرۆکوەزیرانی نیوزلەنداش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، "لە کاتێکی ئاساییدا هەر وەزیرێک کە کارێکی لەو شێوەیە بکات لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وڵاتەکە بە بارودۆخێکی تەندروستیی سەختدا تێپەڕدەبێت، پلەکەی دادەبەزێندرێت بۆ نزمترین پۆستی کابینەکە".

ئاردێرن وتووشیەتی، "هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەو کارەی کە کڵارک کردوویەتی و پێویستە باجەکەی بدات".

ئەمە یەکەم جار نیە کڵارک لە سەروبەندی قەدەغەی هاتوچۆی وڵاتەکەیدا سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکات، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە میدیاکانی ئەو وڵاتەوە وێنەی کڵارک لە گەشتێکیدا بۆ شوێنێکی شاخاوی وڵاتەکەی بڵاوبووەوە.