سەردێڕ:

٨٢ ڕێکخراو ڕاگەیەندراوێکیان دژی داوایەکى وەزارەتى ناوخۆ بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-04-08

17001 جار خوێندراوەتەوە

 ٨٢ ڕێکخراو ڕایانگەیاند، ئەركی وەزارەتى ناوخۆ ئەوە نیە كە نوسراو ئاڕاستەی ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بكات تا هەمانگی و هاوكاری لەو ڕێگەیەوە بۆ ڕێكخراوێك دەستەبەر بكات.

ئەمرۆ چوارشەممە ٨ ى نیسانى ٢٠٢٠، ڕێکخراو لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەى نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عێراق و كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانیان کردووە و تێدا هاتووە، ئێمە وەك بەشێك لەو ڕێكخراوەکان جگە لەوەی بە هەموو شێوەیەك ئەو جۆرە كار و نوسرا و هەماهەنگیانە ڕەتدەكەینەوە، لە هەمانكاتیشدا داوای ڕونكردنەوە و وەڵام لە هەریەكە لە كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان(UNHCR) و وەزارەتی ناوخۆ دەكەین سەبارەت بەو نوسراوە، چونكە کارێکی لەم جۆرە لەلایەن حكومەتەوە ھەوڵێکە بۆ کەمکردنەوە و لاوازکردنی رۆڵی رێکخراوە ناحكومیەكانی تر، کە لە ئەنجامدا دەبێتە پاشەکشەی چالاکی کۆمەڵی مەدەنی و پانتایی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو کارە جگە لەوەی پێچەوانەی هەموو ئەو پڕەنسیپ و بنەما و ڕێكەوتننامە نێودەوڵەتیانەیە كە یوئێن كاری لەسەر دەكات، لە هەمان كاتیشدا قۆرخكاری و دەستبەسەراگرتنی تەواوی ئەو هاوكارییە مرۆییانەیە كە لە ڕێگەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دێنە هەرێم و دەدرێنە ئەو ڕێكخراوانەی كە شوناس و مۆركێكی حیزبیان هەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تێپەڕاندنی دۆخەکەش پێویستییەکی حەتمیی بە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی هەمەلایەنەی هەموو لایەنەکان هەیە، چونکە بە پابەند نەبوونی هەر لایەک، یان كەمتەرخەمی و ئیهمالکردن لە ئەرکی ئینسانی و ئەخلاقی و مرۆی هەر لایەكمان، هاووڵاتییانی هەرێم و عێراق دەکەونە بەردەم مەترسیی جددیی تەندروستیەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێكدا، داوا لە كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان(UNHCR)  دەکات کە بەتەنها هەماهەنگی و كاری پێكەوەی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی بكرێت.

بەشێك لە ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان

١- ڕێکخراوی فیوچەر

٢- دەزگای لوتکە بۆ کاوباری ئاوارە و پەنابەران

٣- ڕێکخراوی دابین گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

٤- ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola

٥- ڕێكخراوی کارچاك

٦ڕێكخراوی هاوسوزي مروڤ

٧- ڕێکخراوی ڕێگا بۆ گەشەپێدان

٨ڕێکخراوی هایما بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا

٩ڕێکخراوی منداڵانی کوردستان

١٠- ڕێکخراوی ئەزموون

١١پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE

١٢- ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO

١٣- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان

١٤- رێکخراوی گروپی هونە ری فارابی

١٥- ڕێکخراوی ئاشتی خیرخوازی (C.P.O)

١٦- ڕێکخراوی میدیا

١٧- رێکخراوی هەڵوێست

١٨- ڕێکخراوی پایتەختی ئاشتی

١٩- رێكخراوي چرای هیوا

٢٠- ڕێكخراوی پەنای كار

٢١- تۆرى رێكخراوه كانى سلێمانى

٢٢- ڕێکخراوی قه ره داغ بۆ گه شه پيدان

٢٣- ڕێکخراوی پێکەوەژیان

٢٤- ڕێکخراوی ڕەنگەکانی کوردستان

٢٥- سەنتەری دیاکۆبۆهەڵبژاردن وڕاپرسی

٢٦- رێکخراوی کنزی مرۆی

٢٧- رێکخراوی گەنجانی بوێر

٢٨- رێکخراوی کوردیۆ

٢٩- ‎‎کۆمەڵەی زامي کوردستان

٣٠- بۆردی ماف پارێزانی گەنجان

٣١- ڕێکخراوی ژینگەدۆستانی گەرمیان

٣٢- ڕێکخراوی گەشەپیدانی ئابوری هەژاران

٣٣- ڕێكخراوی سایۆ

٣٤- ڕێکخراوی چرای هیوا

٣٥ڕێکخراوی پەنای کار

٣٦- ڕێکخراوی کوردستان بووک کڵەب

٣٧- ڕێکخراوی پێکەوەژیان

٣٨- سەنتەری دیاکۆ بۆ هەڵبژاردن و ڕاپرسی

٣٩کۆمە ڵەی کرێنشینان

٤٠ڕێکخراوی چەپک

٤١- ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵانی کەمدەرامەت

٤٢- ڕێکخراوی فۆکەس

٤٣- ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان

٤٤ڕێکخراوی FWCDO

٤٥- سەنتەری ڕۆشنبیری هەناسە

٤٦- ڕێکخراوی نوێ

٤٧- ئینستتیوتی پەی

٤٨- تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان

٤٩- ڕێکخراوی ساڕێژ

٥٠- ڕێکخراوی چاوگەی هونەر

٥١- گروپی شانۆی بنکورە

٥٢- ڕێکخراوی ژیانی ئازاد

٥٣- ڕێکخراوی بەرەو هیواکانی کچان و ژنان

٥٤- ڕێکخراوی گەڕانەوەی هیوا

٥٥- ڕێکخراوی بەرەوهاونیشتمانی گەنجان

٥٦- ڕێکخراوی کار

٥٧- ڕێکخراوی نیشتیمانی سەوز

٥٨- ڕیکخراوی کەنەدی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ

٥٩- ڕێكخراوى کار بۆ گەشە پێدانی مرۆی

٦٠- ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست بۆ ڕۆشنبیری و مافەکانی مرۆڤ

٦١- ڕێکخراوی ڕەهەند

٦٢- ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی ئەکادیمی

٦٣- ڕێکخراوی پرسی پەروەردەیی

٦٤- ڕێکخراوی دۆستانی ژینگە

٦٥- هاریکاری الیتامی و المحتاجین

٦٦- ڕیکخراوی گەشەپێدانی وەرزشی

٦٧- ڕێکخراوی خەون بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی

٦٨- ڕێکخراوی ڕەنگ بۆ گەشە پێدانی ڕۆشنبیری

٦٩- دەزگای ناوەندی یاسایی بۆ ڕۆشنبیری یاسایی

٧٠- ڕیکخراوی ئاشتی بۆ پەرەسەندن و پەروەردە

٧١- ڕێکخراوی ڕوانین

٧٢ڕێکخراوی فارس بۆ کاری خێرخوازی

٧٣ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە

٧٤- ڕێکخراوی مینە بۆ کاروباری ڕۆشنبیری

٧٥- ڕێکخراوی مەستورە کاروباری ژنان

٧٦- ڕێکخراوی تەژنە بۆ کاروباری ڕۆشنبیری

٧٧- ڕێکخراوی ماڵی گەنجان

٧٨- ڕێکخراوی میرکۆ

٧٩- ڕێکخراوی ژیرکۆ

٨٠- ڕێکخراوی سنەوبەر

٨١- ڕێکخراوی پلان بۆ پلاندانان

٨٢- ڕێکخراوی هاریکاری مرۆیی



‌بەپەلە